ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆمەڵێک خوێندکاری پزیشکی لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی وەک ناڕەزایەتیی دەربڕێن بەرامبەر بە فەرمانی قەدەغەکردنی كڕینی بڕوانامهكانیان کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، بەگوێرەی ئەو فەرمانەی وەزارەتی تەندروستی لە ٣ی گەلاوێژ دەریکرد، خوێندکاران ناتوانن بڕوانامەکانیان بکڕن و ئازادی بکەن. بە بارمتەگرتنی بڕوانامەی دەرچووان لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە لاوان بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بە دوای جێهێشتنی وڵاتن و ئەمە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنی کەسانی خوێندەوار و کۆنترۆڵ کردنیان. قەدەغەکردنی كڕینی بڕوانامە و ڕاگرتنی بەڵگەنامەکان، بە کردەوە بە واتای بارمتەگرتنی ژیان و داهاتووی لاوان دێت. ئەم سیاسەتە سەرکوتگەریە کە قەیرانێکی قووڵ لە سیستەمی پەروەردە و بۆشایی گەورەی نێوان لاوان و ڕژیم نیشان دەدات، تەنیا ناڕەزایی و ناڕەزایەتی زیاتری لێدەکەوێتەوە.