کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

“بەیان”

 

یادەکەت بەرۆکی بە خەیاڵ گرت و
پەچەی بەسەر ئاورینگی گوڵ وەلادا
لە خەیاڵما
ئەستێرەکەی ملی بەیان بوو
لە ئاسمانی چەوساواندا،
شۆڕشگێڕی سووری سەربەرز
بەیان..!
دانە دانەی وشەکانت دەریایەک بوون
پڕ لە ماسی سووری خۆشەویستی،
چاوەکانت!
دوو مەلی سەر دارتەلێک بوون
سروودی ژینیان بە ناوی ژن دەخوێندەوە.

لە خەیاڵما
پێکەنینت پاپۆڕێک بوون
بەسەر خوڕەی ڕوبارێکا بە هیواوە.
ئازیزی من، بەیان
دەستەکانت ڕێگایەک بوون
پەنجەکانت ئاسۆیەک بوون
لەسەر شەقام
سوور دەدرەوشانەوە،
لە هەرکوێیەکم دەڕوانی
ڕوخساری تۆ بوون ڕێبەرانی،
چەکی تۆ بوو ببو بە بەرد
بۆ سەر سەری دوژمنەکانی
ببو بە گڕ
بۆ گیانی نەیارەکانی.
بەڵام
هزر و زەینی ڕێبەرانەت
ئامانج و ئاسۆی ڕووناکت
وەک بریسکە
ئاسمانی بیری لاوانی دەتەنی
وەکوو گوللە
سنگی دوژمنانی هەڵدەدڕی.

بەیان..!
پێیەکانت لە خەیاڵما
دوو درەختی دار بەڕوو بوون
بە قەدپاڵی شاخی بەرزی ئاویەرەوە
بزەکانت،
کانیاوێک بوون هەڵقوڵابوون
لە سەقز و لە مەریوان سەرچاوە بوون.
بەیان، بەیان..!
کە چاوەکانم کردەوە
ناوەکەت ببوو بە ژینا
زوڵفەکەت ببوو بە هێما
ژینا..!
نەک کوردستان لە گشت ئێران
تۆ ببووی بە هەموو ئێمە.

ن: هێمن ئەمانی – فواد
٩-١١-٢٠٢٢ – هۆلەند

ڕوونکردنەوە: بەیان پێشمەرگەی فیداکار و کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو کە لە پێناو ئازادی و یەکسانی دا گیانی بەخت کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

لە پێشوازی 26ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی “کۆمەڵە” و دەسپێکی تێکۆشانی عەلەنی، هاوکات چەند وتەیەک سەبارەت بە دەورو نەقشی کۆمەڵە و لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان و شۆڕشی سەراسەری “ژن ژیان ئازادی”.

لە پێشوازی 26ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی “کۆمەڵە” و دەسپێکی تێکۆشانی عەلەنی، هاوکات چەند وتەیەک سەبارەت بە دەورو نەقشی کۆمەڵە و لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان و شۆڕشی سەراسەری “ژن ژیان ئازادی”.

کۆبوونەوەی ساڵانەی” کۆمەڵەی ئابووری جیهانی”، بێتوانا لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەرچوون لە قەیران

-

سوپای پاسداران چیتر بەتەنها هەڕەشە و مەترسی ناوخۆیی و ناوچەیی نییە، بەڵکوو بۆتە هەڕەشەیەکی جیهانی، گرینگە رۆژئاوا خوێندنەوەی دروست و ئیجابی بۆ پەیامی گردبوونەوە جەماوەرێکەی ئستراسبۆرگ بگریت

ئه‌یووب ده‌باغیان

پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی شەرمەزای روخساڕی دەسەڵاتی حیزب حیزبێنەی فیفتی بەفیفتی و کۆمەڵگەی نێر سالاری هەرێمی کوردستانی گردتەوە…

کاتی ئەوە هاتووە پارتی کرێکارانی کوردستان بەسەر مێزی گفتوگۆکاندا بسەپێنرێت

عەزیز ماملێ