کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەیانییەی ژمارە 2ی کومیتەی بەرگری لە کڕیکارانی مانگرتوو

کومیتەی بەرگری لە مانگرتنی کرێکارانی مانگرتوو بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک، داوای لە موعەلیمان، خانەنشین کراوان، خوێندکاران، ژنانی یەکسانی خواز، لاوان، و هەموو خەڵکی ئازادیخوازی ئێران كرد، بە هەر شێوەیەک کە پێیان دەکرێ پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی کریکارانی سەنعەتی نەوت و پێترۆشیمی دەرببڕن.

لە بەشێک لە بەیاننامەکە دا هاتووە: ” ئێستا پێکهێنانی رێکخراوی سەربەخۆی کرێکاران لە کارگەکان، کارخانەکان و بە تایبەت لە بەشی نەوت و گاز لە هەموو کاتێک پێویست ترە. ئێمە، کومیتەی بەرگری لە مانگرتنی کرێکارانی مانگرتوو، وێڕای پشتیوانی بێ درێغی خۆمان لە خواست و داواکارییە رەواکانی کرێکاران، لە هاوچینەکانمان خوازیارین لەو کاتە هەستیارەی ئێستا دا، لە هەر ئاستێک بۆیان دەگونجێ دەست بە خۆڕیخستن پکەن. هێزی ئێمە لە ڕێکخراوبوون دایە. پێویستە بە کۆمەڵ و بە ڕێکخراوبوون هەنگاو بۆ سەرخستنی مانگرتنی هاوچینەکانمان هەڵگرین. سەرکەوتنی ئەم مانگرتنە، سەرکەوتنی هەموومانە. ئێمە، بە تایبەت لە کڕێکارانی ڕه‌سمی نەوت، پاڵاوگەکەکان و پێترۆشیمییەکان داوا ده‌كه‌ین بەو مانگرتنەوە پەیوەست بن. دەستپێشخەری پکەین، بێینە مەیدان و به‌ هێزی میلیۆنی و لە بن نەهاتوومان چارەنووسی خۆمان دیاری پکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-