رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری “حەوت تەپە” لە رێگەی بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکەوە، جەختیان لە سەر درێژەی مانگرتنەکەیان كردووه و رایانگەیاند تا گەیشتن بە سەرجەم خواستەکانیان بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
لە بەشێک لە بەیاننامەکە دا هاتووە: ” وێڕای پیرۆزبایی دووبارە لە هەموو کرێکارانی حەت تەپە بۆ سەرکەوتنی ئەم دواییە، بە سەرنج دان بە حوکمی یەکلاکرەوەی قازی بۆ دەستکورت کردنەوەی بەشی خسووسی، بە پێی بڕیاری پێشوومان تا گەیشتن بە سەرجەم خواستەکانمان، لەوانە: پێدرانی حەقدەستە دوخراوەکانی تەواوی هاوکارانمان، گەڕانەوە بۆ سەر کارێ کرێکارانی دەرکراو، روون بوونەوەی چارەنووسی بەشی “دەفعی ئافات”، کۆتایی هێنان بە دۆسییەی زیلابی وەکیلی کرێکارانی حەت تەپە، مافی هاتوو چۆ، مافی خراپی ئاو و هەوا، بردنە سەرێی بڕی خواردن و هەروەها دابین کردنی واکسەن بۆ هەموو کرێکاران، درێژە بە مانگرتنەکەمان دەدەین”.