ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی ژنانی هه‌ورامان به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی خاتوو “شلێر ڕه‌سووڵی” بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ونه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پێشتیوانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ژنانی ئێران بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی هەورامان سەرەڕای ئیدانە و مەحکووم‌کردنی ئەو کردەوه قێزەون و نامرۆڤانەیە، داوا لە تەواوی ناوەندە حکومی و پێوەندیدارەکان دەکەین کە تاوانبار دادگایی بکەن و بە سزای تاوانەکەی بگه‌یەنن. هەروەها لە تەواوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران و کوردستان و، تەنانەت جیهانیش داوا دەکەین کە لەسەر ئەو کردەوە قێزەونە وەدەنگ بێن و لە ئاست زوڵم و زۆری لەڕادەبەدەری سەر ژنان بێدەنگ نەبن.