ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی”، توندووتیژی سیستماتیكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان دژبه ژنان به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ھەروەک ئاگادارن بە ھۆی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگاکەماندا گیانی کچان و ژنان هەر ڕۆژە لە مەترسیدایە. دەبێت ھەنگاوەکانمان بۆ وشیاری و ئاگا کردنەوەی تاکەکان لە کۆمەڵگا بەرینتر کەینەوە. ئێمە کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوانی بواری مافی ژنان لە دەرەوەی وڵات، ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە “مه‌هسا ئەمینی” بە توندی مەحکووم دەکەین و داوا لە خەڵکی ئازا و بوێری شارەکانی کوردستان بەتایبەت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز دەکەین لە ئاست توندوتیژی بۆ سەر ژنان بێ دەنگ نەبن و پاڵپشت و هاودەنگی بنەماڵەی ژینا بن.