کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەڕێچوون و ئەمنیەتی کرێکاران لە ئێران، کارەساتبار، بەڵام شیاوی گۆڕانە

لە چەند رۆژی رابردودا چەندین هەواڵ لەبارەی رێژەی حەقدەست، رووداوی شوێنی کار، گیرۆدە بوونی منداڵانی کار بە نەخۆشی ئه‌یدز، لە لایەن هەواڵنێرییەکانی ناوخۆ و دەرەوە بڵاو کراوەتەوە. تەنیا چاوگێڕانێک بەسەر ئەم هەواڵانەدا بۆ چاودێرێکی خاریجی نیشانی ئەدات کە چینی کرێکاری ئێران لە چ بارودۆخێکی دژوار و غەیرە قابیلی تەحەمولدا ژیان و کار دەکات. با سەردێڕی هێندێک لەم هەواڵانەتان وه‌بیربێنمه‌وه‌: “حەقدەستی کرێکارانی ئێران لە یەک سێهه‌می هێڵی هەژاری دایە”، “کرێکاری ئێرانی لە سه‌عاتێكدا کەمتر لە یەک دۆلار و ٣٠ سێنت حەقدەستی پێده‌درێت و لەنێو ٣٤ وڵاتدا کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە لە ریزی ئاخر دایە”. “کرێکارانی ژن لە ئێران یەک سێهه‌می لانیکەمی حەقدەست وەردەگرن”. “چوار و نیو لەسەدی منداڵانی کار و خیابانی گیرۆدەی نەخۆشی ئه‌یدزن”. وه‌ لە کۆتاییدا ئەوەی کە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی دوێنێ رایگەیاند، لە ساڵی ٩٣ دا نزیکەی ١٩ هەزار کرێکار لە شوێنی کار توشی رووداو بوون466ئەم هەواڵانە، سەرەڕای هەژێنەر بوونیان، نە هەموو ئەو کێشە و گرفت و موسیبەتانەیان لەخۆگرتوە کە چینی کرێکار و بنەماڵە کرێکاریەکان لەگەڵی دەستەو یەخەن و نە دەربڕی ئەو ئاسەوارانەن کە ئەم گرفتانە بەشوێن خۆیاندا دێنن. بۆ نمونە ئاماری رووداوی شوێنی کار لە ساڵی ٩٣ دا ئەگەر راست بێت کە نییە، تەنیا ئەو کرێکارە سەدەمە دیتوانەی لە نەزەردایە کە لەژێر چەتری بیمەدان. لە ئێران بەملیۆن کرێکار نە لەژێر چەتری قانونی کاردان و نە هیچ بیمەیەک دەیانگرێتەوە. لە بواری حەقدەست، نەخۆشی، نەدرانی حەقدەست، بێ مەسکەنی و باقی گرفتەکانی پێوەندیدار بە کار و ژیانی کرێکارانیشەوە بارودۆخەکە هەر وایە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، ئەگەر ئەم ئامار و توێژینەوانە و ئەم ئیزهار نەزەرە رەسمیانە وەک بنەما وەرگرین، دەکرێ بزانین کە چینی کرێکاری ئێران لە چ بارودۆخێکی دژوار و کارەساتباردا کار و ژیان دەکات.بە پێی ئیعتیڕافی “سوهەیلا جلەودار زادە” ئەندامی شوڕای ناوەندی خانەی کارگەر، ژنانی کرێکار یەک سێهه‌می لانیکەمی حەقدەستی دیاریکراو وەردەگرن. ژیان بەسەر بردن بە حەقدەستی بەرابەر لەگەڵ یەک سێهه‌می حەقدەستی دیاریکراو بۆ ساڵی ٩٤ لەلایەن ژنانی کرێکارەوە کە خۆی لانیکەمی حەقدەستێک بەرابەرە لەگەڵ یەک سێهه‌می هێڵی هەژاری، قوڵایی کارەساتێک کە بەسەر بەملیۆن ژنی کرێکار و سەرپەرستی بنەماڵەدا دێت، نیشان ئەدات. لانیکەمی حەقدەست بۆ ساڵی ٩٤ بڕی ٧١٢ هەزار تمەن دیاری کراوە. یەک سێهه‌مه‌كه‌ی بەرابەرە لەگەڵ ٢٣٧ هەزار تمەن. واتا ژنانی کرێکار لە مانگدا بەم بڕە پارەیەوە ژیان بەڕێدەکەن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەم ژنانە سەرپەرستی بنەماڵەن و خاوەنی منداڵن و مێردیان فەوتی کردووه‌، یان نەخۆشە و هێندێکیشیان موعتادن. بەپێی دوایین بەراوردەکان هەزینەی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی لەمساڵدا لە تاران ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنە. بە واتایەکی تر دەریافتیی ژنانی کرێکار لە ئۆستانی تاران، ١٠ جار لەژێر هێڵی هەژاری و دەریافتیی پیاوانی کرێکاری مەشمولی قانونی کار، چوار و نیو قات لەژێر هێڵی هەژاریدایە. واتە حەقدەستی ژنانی کرێکار تەنیا وڵامدەرەوەی بەڕێچونیانە بۆ ٥ رۆژ لە مانگدا.هەموو ئەم ئاماره‌ ئەرزیابیانە شاملی کەسانێکە کە بە هەر دەردە سەرێك بووە، کارێکیان دۆزیوەتەوە. حەسەن تایی جێگری وەزیری کار دەڵێ: “بێکاری لاوان ١٨ لەسەدە. بێکاری دانش ئاموختەگان ٢٢ لەسەد و بێکاری کچانی دانش ئاموختە ٣٠ لەسەدە.” هەڵبەت دەزانین کە لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی رژیمی ئیسلامیدا، هەر کەس کە لە حەفتەیەکدا تەنیا یەک سه‌عات کار بکات لە زومڕەی شاغڵ و لەسەرکار بە حیساب دێت. واتە شاغڵینی جێی سه‌رنجی حەسەن تایی بە رۆژێ سه‌عاتێك کار لە حەفتەدا و وەرگرتنی یەک دۆلار و ٣٠ سێنت لە مانگدا، داهاتێکی بەرابەر بە ٥ دۆلار و ٢٠ سێنتی دەبێت. لە ئاوا بارودۆخێکی فەلاکەتباردایە کە شاهیدی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژانەی منداڵانی کار و خیابانی، گیرۆدە بوونیان بە نەخۆشی جۆراوجۆر لەوانە ئه‌یدز، پەرەسەندنی ئیعتیاد و لەشفرۆشی، دەست بردن بۆ دزی و تاوان و جەنایەت و تاوانی سەرچاوە گرتوو لە هەژاریەوەین.ئەوەی کە لەمرۆدا بەسەر چینی کرێکاری ئێراندا دێت، سەرچاوەگرتوو لە سوڵتەی نیزامی سەرمایەدارییە بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا، کە قەیرانی ئابووری رژیمی کۆماری ئیسلامی وەک پارێزەری ئەم نیزامە، توندتریشی کردۆتەوە. بەڵام درێژه‌ی ئەم بارودۆخە چارەنووسی حەتمی و چاره‌هەڵنەگری چینی کرێکار نییە. ئەم چینە توانایی گۆڕینی بارودۆخی ژیانی خۆی و گۆڕینی سەرجەم کۆمەڵگای ئێرانی بە قازانجی بێبەشان و زۆرلێکراوان هەیە.ئەزمونی خەباتی چینی کرێکار لە هەموو دنیادا نیشانی داوە کە ئەم بارودۆخە بە هێزی وشیاری، یەکیه‌تی و خەباتی کرێکاران، شیاوی ئاڵوگۆڕە. هەم گۆڕانی هەنگاو بەهەنگاو و رێژەیی مومکینە و هەم شۆڕش و گۆڕانی بنەڕەتی لە باردۆخی ژیانی کرێکاراندا ئیمکان پەزیرە. کرێکاران بە هاوئاهەنگی و یەکخستنی خەباتی روو لە گەشەیان، هەم دەتوانن بارودۆخێکی باشتری کار و ژیان بەسەر رژیم و چینی سەرمایەداری ئێراندا بسەپێنن و هەم پێداویستیەکانی رزگار بوونی یەکجارەکی خۆیان لە چنگ نیزامی سەرمایەداری فەراهەم بکەن.رژیمی کۆماری ئیسلامی، رژیمێکی پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەم نیزامە، سەبەبکار و هۆکاری مانەوە و په‌ره‌سه‌ندنی هەموو ئەم موسیبەتانەیە. بۆ کۆتایی هێنان بەم موسیبەتانە دەبێ کۆماری ئیسلامی لەسەر ڕێ لابدرێت. ئەمەش مومکین نییە مەگەر بە یەکگرتوو بوونی چینی کرێکار لە تەشکیلاتێکی جەماوەری کرێکاریدا و پەیوەست بوونیان بە حیزبی سیاسی خۆیانەوە.