ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە گوندی “موسک“ی سەر بە شاری “مەریوان“، هەڵمەتێکی زاگرۆسانە لەلایەن ئەنجومەنی “سەوزی چیا“ی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
لەو هەڵمەتەدا چالاکانی ژینگەیی به بهشداری منداڵان، ڕێژەیەکی زۆر لە دەنکی بەڕوویان چاند. هەروەها لە شاری “کامیاران” بە بەشداریی كۆمهڵێك لە چالاکان و ژینگەپارێزانی ئەو شارە، ڕێژەی ٢٠ هێکتار لە زەوی و لەوەڕگەکان بە دەنکی بەڕوو چێندران. جێی ئاماژهیه كه له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا چهندین چالاكی هاوشێوه له شاره جیاجیاكانی كوردستان بهڕێوه چووه و بهشداری خهڵكیش زۆر بهرچاو بووه.