کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شاری هێلسینکی فینلاند

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شاری هێلسینکی فینلاند 4

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان بەپێی بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەبەردەم سەفارەتی ڕژیم لە شاری هێلسینکی لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

ژومارەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە شارە دوور و نزیکەکانەوە بەپیر بانگەوازەکەوە هاتن و لە کۆبوونەوەیەکی بەربڵاودا لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان لە ناڕەزایەتی ڕەوای خەڵکی کوردستان و ئێران دەربڕی و کوشتنی مەهسا ئەمینیان بە تووندی مەحکووم کرد. شایانی باسە کە لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ بورهان دیوارگەر یەکێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕاگەیاندنی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی خوێندەوە.