کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم فەرمانداریی بانە

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم فەرمانداریی بانە 1

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، کۆمەڵێک لە دووکاندارانی شاری بانە، له‌ ناڕه‌زایه‌تی بە داخرانی سنوورەکان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری کردنەوەی سنوورەکان بوون.

بەپێی زانیارییەکان، سنوورەکانی بانه ماوەی مانگ و نێوێکە لەلایەن ڕژیمەوە داخراون و ئەمە زیانێکی زۆری بە دووکانداران و کاسبکارانی ئەم شارە گەیاندووە. ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیم بە بێ گرنگی‌دان بە دۆخی ژیانی دانیشتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان، بە داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییەکان زیانێکی گەورەیان بە کەرتی ئابووری خه‌ڵك گه‌یاندووه‌.