بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، لە گوندی “ئه‌وێهەنگ” ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، جگه له‌وه له سه‌ر جاده‌ی گوندی “ئه‌وێهه‌نگ” بۆ هۆیه و سه‌رهۆیه، دروشمی بژی کۆمه‌ڵه‌یان نووسیوه. هه‌روه‌ها جارێکی دیکه ڕێککه‌وتنی خۆیان له گه‌ڵ ئامانجه به‌رزه‌کانی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه نوێ کرده‌وه و سوێندیان خوارد تا سه‌رکه‌وتن کۆڵ نه‌ده‌ن.