کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣١ی جۆزەردان لە مەقەڕی ناوەندی کۆمەڵە له‌ زڕگوێز

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی مانگی جۆزەردان” بەبۆنەی هاتنی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ڕێوڕەسمێکی شکۆدار لە مەقەڕی ناوەندی کۆمەڵە له‌ گوندی زڕگوێز و به‌ بەشداری ژومارەیەک لە کەسایەتی و دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها کادر و ئەندامان و هاوڕێیانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی ئەنترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار لەلایەن کۆڕی سروودی بانگەوازی کۆمەڵەوە دەستیپێکرد و دواتر بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم و بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێ “فەرهاد شەعبانی”، دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگەیەندرا، پاشان هاوڕێ “ژیان زولفەقاری” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەو بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. لەبەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، کۆڕی سروودی بانگەواز بە سروودی “ڕێی خه‌بات” ڕێوڕەسمەکەیان گەرم و گوڕتر کرد. هەروەها لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پۆلێکی دیکە لە کۆڕان و کچانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز لە پەلی ٣١ی جۆزەردان، پاش تەواوکردنی سەرکەوتووانەی دەورەی سیاسیی- نیزامیی، کارت و چەکی پێشمەرگایەتییان لە بەرپرسانی ئامووزشگای کۆمەڵە وەرگرت و ڕەسمەن بەڕیزی پڕلە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوون. ڕێوڕەسمەکە پاش چەند کاتژمێر لەناو شادی و خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێهات. جێگای ئاماژەیە کە ئەو ڕێوڕەسمە ئەم ئێوارەیە لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵەوە بڵاو دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی دوو چالاكی كرێكاریی شاری بانه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی قه‌راردادی له‌ كرماشان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گونده‌كانی “ساین قه‌ڵا” و “تیكاب”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی به‌شی “میرئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی”

komalah

دەستبەسەرکرانی ٤ كه‌سی خەڵکی کرماشان لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

komalah