ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “چه‌شمییه‌ر”ی سه‌ر شاری مه‌ریوان، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان بۆ هاتنی به‌هار و نه‌وڕۆز به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و وینانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دانیشتووانی گوندی “چه‌شمییه‌ر” و بهشداربووانێكی زۆر له شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه‌وه به گردبوونه‌وه و ئاگركردنه‌وه و هه‌روه‌ها سازكردنی جه‌وێكی خۆش پێشوازییان لە بەهار و نەورۆز کرد. شایانی باسە، دانیشتووانی ناوچه‌كانی هه‌ورامان و ژاوه‌رۆ هه‌موو ساڵێ پێش هاتنی سه‌ری ساڵ و به پێی ڕۆژژمێری كوردی ڕێوڕەسمی گه‌وره بۆ هاتنی به‌هار و جه‌شنی نه‌وڕۆز به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ژمارەیەکی زۆر له خەڵک لە شاره‌كانی ئێران و به تایبه‌ت كوردستانیش له‌و ڕێوڕهسمانەدا به‌شداری ئه‌كه‌ن.