کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەڕێوەچوونی پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە

بەڕێوەچوونی پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە 2

پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە و کتێبیئاڵبۆمی سنەلە نووسین و کۆکردنەوەیحامیدی شەریعەتیلە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا لە گالێریسینەما بەهمەنیشاری سنه‌ بەڕێوەدەچێت.

لەم پێشانگایەدا ۵١ وێنەی کۆنی شاری سنە لە قەوارەی ٧٠ و ٥٠ لە نێوان ساڵەکانی ١٢۶٠ تا ساڵی ١٣۵٧ی هەتاوی کۆ کراونەتەوە و لەو پێشانگایەدا نه‌مایش ده‌كرێن. “حامید شەریعەتینووسەری کتێبیئاڵبۆمی سنەلەسەر ئەم بەرهەمە بە هەواڵنێریه‌كانی ڕاگەیاندووە: کتێبەکە لە ٢٧۵ لاپەڕە پێک هاتووە کە هەشت بەشی، وێنەی نەخشە کۆنەکانی شاری سنە، زانایان و ناوداران، کاربەدەستان، میران و خانەکان، بازاڕیان و کاسبکاران، هونەرمەندان، وەرزشوانان و سکە کۆنەکانی سەردەمی پێشوو لەخۆ دەگرێت. جێگای ئاماژەیە ئەم کتێبە لەماوەی ۵ ساڵدا بە شێوەی کاری مەیدانی و دیدار لەگەڵ بنەماڵە کۆنەکانی شاری سنە کە وێنەی سەردەمی پێشوویان كه‌ لە ئاڵبۆمەکانی خۆیاندا هەبووە، کۆ کراونەتەوە.