بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممبە 16ی مانگی ڕەشەممە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئازادیخوازان، دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان لە یەکێک لە بەرزاییەکانی شاری سەقز بەڕێوە چوو.
بەشداربوانی مەڕاسمەکە یادی هەموو گیانبەخت کردوانی ڕێگای بەرابەری ژنان و پیاوان و بە تایبەت ژنانیان ڕێز لێ گرت. هەروەها بەشداربوان جارێکی دیکەش پێداگریان کردەوە بۆ وەدیهێنانی درووشمی ئازادی و سۆسیالیسم.