کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی مەراسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە بۆکان

بەڕێوەچوونی مەراسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە بۆکان 4

بە پێی هه‌واڵی گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بۆکان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی ئینتێرناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار لەلایەن بەشداربووانەوە دەستی پێکرد، پاشان یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، هه‌روه‌ها گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا ڕاگیرا. لە درێژەی مەراسمەکەدا یەکێک لە بەشداربووان لەسەر مێژوەی ٨ی مارس قسەوباسێکی پێشکەش کرد، بەشداربووانی مەراسمەکە یه‌ك دەنگ خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای سێداره‌ی شەریفە محەممەدی، وریشه مورادی و پەخشان عەزیزی بوون و دوابەشی مەراسمەکە بریتی بوو لە، قسە و باسی بەشداربووان سەبارەت بە تایبەتمەندی ٨ی مارس و ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە شۆڕشی ژینا. دواتر ڕێوڕەسمەکە لەناو شادی و خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێهات، جێگەی ئاماژەیە کە دەوروبەری شوێنی مەراسمەکە بە دروشم و پلاکاردی شۆڕشگێڕانە و تایبەت بە ٨ی مارس و ئیدانەکردنی سزای ئێعدام، ڕازێندرابۆوە.