ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “فه‌رزین مه‌عرووفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و خه‌ڵكی مهاباد، له‌سه‌ر مه‌زاری له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
“فەرزین مەعرووفی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی مهاباد و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئیكباتانی تاران، دوای شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی بەرامبەر ئەمریکا لە مۆندیالی قەتەر، لە کاتێکدا بۆ دەربڕینی خۆشی هاتبووە سەر شەقام، بەتەقەی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران ڕێگەیان نەدا تەرمەکەی بۆ شاری مەهاباد بگوازرێتەوە. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی فه‌رزین به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران، له‌سه‌ر مه‌زاری به‌ڕێوه‌چوو.