دوابەدوای ئەو بانگەوازانه‌ی کە لە ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کە هاوكاتە لەگەڵ ١١ی فێڤرییه، بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەکی جیهانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لە دەیان شاری جیهان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێک هات.
پاریس یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی دژبه کۆماری ئیسلامی بوو، کە ئێرانییەکان لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئەوروپاوە كۆبوونه‌وه. ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه گیانیانبه‌ختكردبوو، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده بوون. دژ بە کۆماری ئیسلامی وەتاری سیاسی و دروشم پێشکەش کرا. هاوكات ئێرانییەکانی دانیشتووی لەندەن هاوكات لەگەڵ شارەکانی دیکەی جیهان به ڕێپێوان و دروشم‌دان سەبارەت بە ناساندنی سپای پاسداران وەک تیرۆریست کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد،هەروەها ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتانی “نۆروێژ”، “ئیتالیا”، “ئا‌ڵمانیا” “ئیسپانیا”، “تورکیا”،”ئوسترالیا” و “سوید” کۆبوونەوەی هاوشێوەیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ئەنجامدا.