به پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تلێگرامی “شنۆکەم“، ڕۆژی سێشهممه ٩ی مانگی سرماوهز، یەکەمین پێشانگای پاییزی هونەر، لە شاری پیرانشار و بە بەشداری هونەرمەندان، چالاكانی مهدهنی و دانیشتووانی ئهو شاره بەڕێوە چوو.
لەو پێشانگایەدا، ٨٠ بەرهەمی نیگارکێشی و جواننووسی و سووتاونیگاری کە لە لایەن ١٣ هونەرمەندەوە ئامادە کرابوون، خرانە ڕوو. هاوکات بەرهەمێکی شانۆییش بە بەشداری سێ دەورگێر، هەموو ڕۆژێ، پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت. ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی سێشەممە تا هەینی، ٩ تا ١٢ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.