رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێکی بەرچاو لە پاریس بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەفغانستان و دژ بە تاڵەبان رێپێوانیان کرد.
لەم رێپێوانە دا کە ژومارێکی بەرچاو لە ئەفغانستانییەکان تێیدا بەشدار بوون، خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی وێنەگەلێک لە کردەوەکانی تاڵەبان، خوازیاری پشتیوانی كۆمهڵگای نێونهتهوهیی لە خەڵکی ئەفغانستان بوون. هاوکات لە رۆمی پێتەختی ئیتالیاش رێپێوانێکی هاوشێوە بەڕێوەچوو.