سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) دەڵێت، ئەم زستانە ساردەی ئەفغانستان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان منداڵی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه، له مانگی 1ی ئه‌مساڵه‌وه به هۆی سه‌رما و نه‌خۆشییه وه‌زییه‌کانی وڵاتی ئه‌فغانستان زۆرترین قوربانی له نێو منداڵانی ئه‌فغانستانی به‌خۆوه بینیوه. جێگری سەرۆکی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو هۆشداریی دا کە 28 ملیۆن کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤی هەیە و 6 ملیۆن ئەفغانی ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.