کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بەشی دووەم و کۆتایی هەڵسەنگاندنێکی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەرە) لەژێر ناونیشانی:

images 8 2

هاوهەنگاولەگەڵئەکتیبوێرانەیژنانیزیندانی،هەموومانپێکەوەدژبەئێعدام

چوارەمچەقبەستوویی و بە بنبەست گەیشتنی سیاسەتی دەرەوەی ڕژیم و شکستی گوتاری ڕژیم لە سیاسەتی دەرەوەدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت. بێ ناوەڕۆک بوونی دروشمیلەناوبردنی ئیسرائیلو بێهەڵوێستی ڕژیم سەبارەت بەئازادی قودس، گوشارە ناوخۆییەکانی دەسەڵاتی هێندە بەرز کردەوە کە پەنای بردە بەر کردەوەی سەرلێشێواوانە و نادیپلۆماتیکی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و پاکستان. هێرش گەلێکی کە هەڵەبوون و نالۆژیک بوونیان ڕۆژ بە ڕۆژ تەنانەت لە لایەن هێزەکانی ناوخۆی دەسەڵاتەوە قسە و باسیان لەسەر دەکرێت. زانیاری ناڕاست و ساختە سەبارەت بەو بازرگانە کوردەی هەولێر، هێندە جێگەی ڕسوایی و شەرمەزاری بوو کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم خۆی کشاندە دواوە و پرێس تیڤی لە کاناڵێکی ئەمنییەتییەوە ڕایگەیاند کە ئامادە نییە سەرچاوەکەی ئاشکرا بکات. ئەم کردەوە تیرۆریستییەی دەسەڵات ڕق و توڕەیی خەڵکی ناوچەکەی ورووژاندووە و بەڕێوەچوونی چەندین خۆپیشاندانی بەربڵاو لەلایەن خەڵکی کوردستانی عێراقەوە، ئاستی ئەو نەفرەت توڕەییە دەردەخات. تەنانەت ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئاگادارییەکەوە کڕینی کەلوپەلی ئێرانی قەدەغە کردووە و داوای لە خەڵک کردووە کە لە بری ئەوە، کاڵای تورکیا و سعوودیە و ئوردن بکڕن. کار گەیشتووەتە ئاستێک کە بوونی ئێرانییەکانیش لە هەرێمەکەدا کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە. ئەگەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پاکستان بە سات و سەودای سیاسی چارەسەر بووبێت، بەڵام پرسەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و وڵاتی عێراق، هێشتا کراوە و جدییە. شکستی دیپلۆماسیەتی کۆماری ئیسلامی لە پێوەند لەگەڵ پاکستان و عێراق لە لایەک و ڕەزامەندی ناڕاستەوخۆی ڕووسیا لەگەڵ کردنەوەی ڕێگای زەنگزۆر کە پەیوەندی نێوان ئێران و ئەرمەنستان بەتەواوی دەبڕێت، نیشانەی شکستە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامییە. سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ تورکیا و ڕێککەوتن و گرێبەستەکانی نێوان هەردوو وڵات، ڕوونی ناکاتەوە کە ئەم سەفەرە چ سودێکی دەبێت، جگە لە پرسی یەک هەڵوێست بوونی هەردوولا لەسەر سەرکوتکردنی خەڵکی کوردی ئەو دوو وڵاتە و یان ئاخۆ سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان بگەنە چ ڕێککەوتنێک. لە هەرحاڵ دا پاسیڤ بوونی ڕسوا و سەرشۆڕانەی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی غەززەدا کە شکستی دروشمە پووچ و بێ بنەماکانی ڕژیمی ئاشکرا کرد، کردەوەی ئێجگار مەترسیداری هێرش بۆ سەر پاکستان و هەرێمی کوردستان، پشتیوانی ڕووسیا و چین لە ئیدیعاکانی ئیمارات سەبارەت بە خاوەندارێتی بەسەر سێ دوورگەی کەنداوی فارس و بێتوانایی ڕژیم لە ئاست پێشگرتن بە دەستدرێژییەکانی کۆماری ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمەنستان و مەترسی داخرانی ڕێگای نێوان ئێران و ئەرمەنستان، هەمووی ئەمانە ئاماژەن بۆ هەڵوێست و پێگەی لاوازی ڕژیم و گۆشەگیریی هەرچی زیاتری لە ناوچەکەدا.

پێنجەمئەفریقای باشوور دۆسیەی جینۆسایدی خەڵکی فەلەستینی لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە بردە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی لاهه. لە دانیشتنی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ژانویەدا سەرۆکی دادگا ئاماژەی بەوەدا کە زانیارییەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە ٢٥ هەزار فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە ٢ ملیۆن کەسیش بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون. لە لایەکی دیکەوە بنبەستی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و زیانە قورسەکانی ئەرتەشەکەی، وردە وردە قەیرانی ناوخۆی ئەم وڵاتە خێراتر دەکات. دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا و هەواڵگری ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا نەک هەر بە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشتووە، بەڵکوو تا ئێستا تەنها توانیویەتی نزیکەی بیست لەسەدی ئیمکاناتە سەربازییەکانی حەماس لەناوببات. لەلایەکی دیکەوە، ڕێژەی زیانی گیانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە شەڕەکەدا و ئەو ژمارە زۆرەی بریندارەکان کە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیلیان پڕکردووە و هەروەها گیانلەدەستدانی چەند کەس لە بارمتەکان بەهۆی ئەو گازە ژەهراویانەی ئەرتەشی ئیسرائیل بەکاریدەهێنن و مەترسی لەسەر ژیانی بارمتەکانی تر بەهۆی بۆردومانەکان و هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە، توڕەیی بنەماڵەی بارمتەکان و لایەنگرانی لێکەوتووەتەوە. ڕاپرسییەکان باس لە دابەزینی پشتیوانییەکان لە نەتانیاهۆ دەکەن و گوشارەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن. لێدوانی ڕاشکاوانەی ناتانیاهۆ سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی پلانی دوو دەوڵەتی و هەوڵدان بۆ مەحاڵکردنی پرسی دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستینیش، بووەتە هۆی دژایەتی و ناڕەزایەتی ئاشکرای ئەمریکا و ئەوروپا. بەهۆی دروستبوونی کەلێن و دووبەرەکییە نێوخۆییەکانی کۆمەڵگای ئیسرائیل و باڵە سیاسییەکان و دژایەتی ئاشکرای ئەمریکا و ئەوروپا لەگەڵ سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ، ئەستێرەی بەختی ناوبراو بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا، ڕووی لە ئاوابوون کردووە. لە وەها بارودۆخێکدا بنیامین ناتانیاهۆ و دەوڵەتە فاشیستەکەی، زۆر هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی پریشکی شەڕەکە ئێرانیش بگرێتەوە و شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا زیاتر پەرە بستێنێت. جگە لەوەش هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە ئەمریکایی و ئیسرائیلییەکان لە لایەک و هێرشی میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر بنکە ئەمریکاییەکان، وردە وردە کۆماری ئیسلامی بەرەو ئەو شەڕە پەلکێش دەکات. بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئاشکرا ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لەم هێرشە بە وەکالەتانەدا دەکەن کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ گوشاری هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی بایدن بۆ زەربە لێدان و تۆڵە سەندنەوە لە کۆماری ئیسلامی. ئەم بابەتە دەتوانێت مەترسی پەرەسەندنی شەڕ زیاتر بکات. واقیعییەت ئەوەیە کە ڕوودانی شەڕێکی هەرچەندە سنوورداریش بێت؛ لەوانەیە ئیمکاناتی ڕژیم بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی جەماوەری پەرەپێبدات.

شەشەم: دۆخی ئابووری وڵات لەم هەلومەرجی ئێستادا بەجۆرێکە کە خەڵک ناچارن لەلایەکەوە لەگەڵ  گوشارێکی لەڕادەبەدەری ئابووری دەست و پەنجە نەرم بکەن، ئەویش لە هەلومەرجێكدا کە دەسەڵات ناچارە تەنانەت نانیش بکاتە جیرەبەندی و لە لایەکی دیکەشەوە بەردەوام لەپێناو ویست و داواکارییەکانیاندا خەبات بکەن. لە دۆخێکی لەم شێوەیە دا بەردەوام لە بەشە جۆراوجۆرەکان لەوانە لە کرێکارانی گرێبەستی نەوتەوە بگرە تاخانەنشینان و هتدشاهیدی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی و مانگرتنین.

لەسەر بەستێنی ئەم هەلومەرجە، دەسەڵاتی ئیسلامی هەوڵدەدات تا ئەو جێگایەی کە بتوانێت کۆنترۆڵی کەرتی تایبەت بخاتە ژێر دەستی خۆی، کارێکی کە لە هەڵبژاردنی نوێی ژووری بازرگانی دا کردوویەتی و لەلایەکی تریشەوە بە کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی هەرچی زیاتری ئابووری و دەوڵەمەندکردنی هێزەکانی نزیک لە خۆی و پشتیوانیکردنیان لەباری ئابوورییەوە، ڕێگری بکات لە داڕمانی پێگەی خۆی لەناو لایەنگرەکانیدا. ئەم سیاسەتەی دەسەڵات بە شێوەیەکی کە لە ئابووریش دا هاوشێوەی سیاسەت، هەوڵ بۆ یەکدەست کردن و بەرەوپێشبردنی سیاسەت گەلێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە بەرنامەی حەوتەمی گەشەپێدان، بەیانگەری ئەم سیاسەتە شێوە فاشیستییەیە. سیاسەتێک کە هەم هەوڵدەدات کەرتی تایبەتی و ناڕازی کۆنتڕۆڵ بکات و هەم چەوساندنەوەی هێزی کار بە دڕندانەترین شێوە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسای سەدەکانی ناوین بەرەوپێش ببات. هەربۆیە نە نیگەرانی یاسای کارە و نە هیچ بایەخێکی بۆ دادەنێت. پەرەسەندنی گرێبەستە تاکەکەسی و سپی واژۆکان، بێ بەهرە بوونی کرێکارانی لەسەرکار لە یاسای کار و سیستەمی بیمە، پشتبەستن بە ڕێککەوتنی زارەکی نێوان خاوەنکار و کرێکاران، بەکارهێنانی بەربڵاوی کرێکارانی ناڕێکخراو و کرێکارانی کۆچبەر کە لە دۆخێکی لاوازتردان، بەکارهێنانی هێزی کاری ژنان و بەتایبەت ژنانی کۆچبەر، هەمووی ئەمانە ئاماژەن بۆ شکڵگرتنی چەوسانەوەیەکی کۆیلە ئاسا کە خەریکە بە شێنەیی بەسەر هەموو کەرتەکانی ئابووریدا زاڵ دەبێت. چاوخشاندنێک بەسەر تەرح و پلانە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەم بابەتە بە ئاشکرا دەردەخات.

بزووتنەوەی داواکاری تەوەری چینی کرێکار و باقی بزووتنەوەکانی دیکە، لە ئەگەری لێک گرێدانی ویست و داواکارییەکانیان و پێکهێنانی چوارچێوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەم مەبەستەیە کە دەتوانن هێزی بەرین و لەبن نەهاتووی خۆیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دەستدرێژییەکانی دەسەڵات بهێننە مەیدانی ئەو خەباتە چینایەتییەی ئێستا و هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان بە ئاراستەی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی حکوومەتی ئیسلامی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و سۆسیالیستی، بگۆڕن.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٠٤٢/ ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٤