کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەشداری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی بەم لە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام

بەشداری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی بەم لە هەڵمەتی سێشەممەکانی

ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ ، دەچینە پاڵ مانگرتووانی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام.

بەندکراوانی زیندانی بەم لە دەقێکدا ڕایانگەیاندوە: “سڵاو و ڕێز  بۆ هاوڕێ‌کانمان لە ٢٠ گرتووخانە، کە هەموو سێشەممەیەک بۆ ماوەی ٣١ هەفتەیە مانیان لە خواردن گرتوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ئێعدامی بەکۆمەڵ لە گرتووخانەکانی ئێران، ئێمەش بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێکردنی بەردەوامی سزای ئێعدام، لەگەڵ زیندانیانی دیکە لە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام بەشدار دەبین و لەم هەفتەیەوە هەموو سێشەممەیەک مان لە خواردن دەگرین. هەروەها بانگهێشتی بەندکراوانی دیکەی زیندانەکانی سەرتاسەری ئێران دەکەین کە لەگەڵمان بن.”