بەهەزاران کەس لە خەڵکی حەسەکە بەشدارییان لە ڕیوڕەسمی ناشتنی تەرمی هێزەکانی “هەسەدە” کرد کە لە شهڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ تێرۆریستانی داعش گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی “هەسەدە” دوای چەند ڕۆژ شهڕ لەگەڵ داعش کە کۆنتڕۆڵی زیندانی “غویرانیان” بەدەستەوە گرتبوو، له كۆتاییدا توانیان ئەم زیندانە کۆنترۆڵ بکەنەوە و لەم شهڕهدا کە بەگشتی نزیکەی ٣٧٠کەس کوژران، بەشێک لە زیندانیانی داعشیش توانیان لەو زیندانەدا هەڵبێن، و هاوكات ٩٨ شەرڤان و ٧ کەسی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەش گیانیان لەدەستدا کە بە ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆ و بە بەشداری هەزاران کەس تەرمەکانیان لە لایەن دانیشتووانی شاری حەسەکە و شەرڤانانەوە ئەسپەردە کرا.