کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەشداریی دایکانی دادخواز لە چلەی کۆچی دوایی “حەمید ئاخ” لە شاری سنە

بەشداریی دایکانی دادخواز لە چلەی کۆچی دوایی حەمید ئاخ لە شاری سنە

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، دایکانی دادخواز لە ماڵی بنەماڵەی “حەمید ئاخ یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان لە یادی ناوبراو و ئەو کەسانە گرت کە لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان به‌خت كردووه‌.

نه‌مر “حەمید ئاخ” و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا چالاك بوون و بەهۆی چالاکیەکانیانەوە، لەژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچاربوون وڵات بەجێ بێڵن و له‌ ئاڵمان نیشته‌جێ بن. ئەم چالاکە مەدەنییە، سەرەتای ساڵی ڕابردوو، بە هۆی بەشداری چالاکانەی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی شۆڕش لە شارەکانی دێولان، سنە، سەقز و بۆكان و دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی نزیکەی ٣٠ کەس لە بنەماڵەی دادخوازان، بۆ پاراستنی ژیانیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی چوونە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ گیانی لەدەست دا.