کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  بەرەو دەستەبەربوونی دروشمی” کرێکاری نەوتی ئێمە، ڕێبەری شێلگیری ئێـمە!”

vige

  رۆژی سێشەمە ٢٧ ی مانگ بە بانگەوازیشۆڕای هاوئاهەنگی و هاوپشتی کارمەندانی ڕەسمی پیشەسازی نەوتکارمەندان و کرێکارای ڕەسمی یەکەکانی ستادی و عەمەلیاتی لە چەندین ناوەند لەوانە لە بەهرەبەرداری نەوت و گازی غەرب لە چەشمە خۆشی دێهلوڕان، پاڵاوگەی ئیلام، شیرکەتی بەهرەبەرداری کارون، شیرکەتی بەهرەبەرداری نەوت وگازی مارون لە ئەهواز، شیرکەتی بەهرەبەرداری نەوت و گازی پارس، شیرکەتی بەهرەبەرداری نەوت و گازی ئاغاجاری، شیرکەتی فەلاتی قارە، پاڵاوگەی پێنجی پارسی جنوبی، پاڵاوگەی گازی فەجری جەم، پاڵاوگەی ئابادان، پیتروشیمی ماهشەهر و ناوچەی سیری، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد. بەرلەوەش ئەم شۆڕایە بە دەرکردنی بەیانییەک لەژێرناوی:” یاری کۆتایی هاتڕایگەیاندبوو:” وتبومان سەبری ئێمەش سنورێکی هەیە، وتبوومان لۆکە لە گوێکانتان دەربینن، ئێمە وتمان و ئێوە نەتانبیست، ئێستا دەبینە سێڵاوێک کە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ڕادەماڵێ، ڕووخێنەر و وێرانگەر“.

گرنگ ترین داخوازی کرێکاران لە کۆبوونەوەکانی دوێنێدا بریتی بوون لە: ئیجرای دروستی مادەی ١٠ ی کارمەندانی نەوت، باشتر کردنی جەدوەلی دوای دامەزراندنی مادەی ناوبراو بە شێوەیەک کە سەرجەم کارمەندان بەهەر هەلومەرجێکەوە بە لەبەرچاو گرتنی هەڵاوسانەکانی ئێستا سودی لێ ببینن. دانی تەواوەتی پاداشی کۆتایی خانەنشینی وەک ڕابردو لە وەزاڕەتی نەوت، پێڕاگەیشتنی باش و شیاوی خانەنشینکراوانی پیشەسازی نەوت و باشتربوونی ژیانی ئەم بەشە لە گەورەکانی پیشەسازی نەوت، پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نابەسامان و جێی نیگەرانی سندوقی خانەنشینی نەوت و پێداچوونەوە بە ئاساسنامەکەیدا.

باوەڕ بەخۆیی کرێکارانی ڕەسمی نەوت و خەباتی ئێستایان ڕیشەی لەم شۆڕشەی ئێستا دایە و بە نۆبەی خۆیان لەسەر سەرجەم خەباتی کرێكاران لە داهاتودا و لەسەر رەوتی شۆڕش کاریگەری یەكلاکەرەوەی دەبێت. سەرانی ڕژیم کە ئاگاداری ئەم ڕاستیەنهێزێکی سەرکوتی زۆریان ناردۆتە ناوچەکە و هێزەکانی حەراسەتیان تەیارتر کردوە، بەڵام نەیتوانی بەر بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیەکان بگرن. بە پێی ڕاپۆرتیشۆڕای سازماندانی ناڕەزایەتیەکانسەرکوتگەران لە کۆبوونەوەکەی پاڵاوگەی دووهەم چەند کەسیان لە نەفتگەران دەستبەسەر کرد. بەڵام لە ترسی قوڵ بوونەوە و پەرەسەندی ناڕەزایەتیەکان دوای کاتژمێرێک هەمویانیان ئازاد کرد. لە ماهشەهر و ئابادانیش هێزە ئەمنیەتیەکان و حەراسەت لەگەڵ چەند کەس لە کرێکاران هەڵسوکەوتی نەشیاویان ئەنجامدا و بەرخوردی فیزیکیان کرد.

ڕادیکاڵ بوونەوەی هەڵوێستی کرێکارانی ڕەسمی نەوت و مانگرتن و ناڕەزایەتی هاوئاهەنگی ناوەندەکانی تەولیدگەرانی ڕەسمی نەوت مژدەدەری ئەوەیە کە بزوتنەوەی کرێکاری زیاتر لە پێشو هەوڵ بدات بەسەر کەند و کۆسپەکانی پەیوەست بوونی ڕاستەوخۆتری بە شۆڕشی ئازادیخوازانە و بەرابەری تەڵەبانەی خەڵکی ئێران زاڵ بێت. ئەم ڕاستیە مێژووییە شیاوی لەبیرچوونەوە نییە کە دوای کوشتاری مەیدانی ژالەی تاران لە رۆژی ١٦ ی مانگی خرمانانی ساڵی ١٣٥٧ لەلایەن ئەڕتەشی ڕژیمی پاشایەتیەوە، کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی تاران مانیانگرت. بەشوێن ئەواندا مانگرتنی سەرجەم نەفتگەران لە ناوچە نەوتیەکان و بە ملیۆن کەس لە کرێکارانی کارخانەکانی کورەخانە، کانەکان و باقی ناوەندەکانی کاری لێکەوتەوە و دەستیان دایە مانگرتن. ئەم مانگرتنانە و بەتایبەت مانگرتنی کرێكارانی نەوت شۆڕشی ساڵی ٥٧ یان وەها بەهێز کرد کە ڕوخانی بنەماڵەی پەهلەوی و سەڵتەنەتی ٢٥٠٠ ساڵە لە ئێرانی کردە بابەتێکی حەتمی. بەم هۆیەوە بوو کە هێزە بەرین و هەڵسوڕاوەکانی چەپ لە شۆڕشدا دروشمی پڕ لە شانازیکرێکاری نەوتی ئێمە، ڕێبەری شێلگیری ئێـمەیان جەماوەری کردوە. نیشانەکان ئەوە دەڵێن کە تێکراربوونەوەی ئەم مێژووە شکۆدارە لە بارودۆخێکی بەتەواوەتی نوێدا ئیمکان پەزیر بووە.