ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری “ئیسماعیل دزوار” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
“ئیسماعیل دزوار” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆرشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانیكی زۆر گیانی به‌خت كرد.