ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئاوایی ئافڕیانی كامیاران وێڕای هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، مه‌راسمی نه‌ورۆزیان له‌و گونده به‌ڕێوه برد.
ماوەیەك پێش ئێستا، خەڵكی ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران، ویستیان بەبۆنەی ساڵی نوێ و نەورۆزەوە رێورەسمێك بەرێوەببەن كه هێزە ئەمنیەتییەكانی رژیم، ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی رێورەسمەكە گرت، بەڵام ڕۆژی هەینی، خەڵكی تێكۆشەری ئاوایی ئافڕیان، وێڕای هەموو هەڕەشەکانی ڕژیم، رێورەسمی نەورۆزیان بەرێوەبرد و به سه‌دان كه‌س تێدا به‌شدار بوون.