کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران 2

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاودەکرێنەوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لەو وڵاتەدا دەرفەتی خوێندن لەدەست دەدەن، ڕوو لە زیادبوونە و بەشێک لە پارێزگاکانیش، لەوانە سیستان و بەلووچستان زۆرترین ئاماری منداڵانی دووركه‌وتوو له‌ پڕۆسه‌ی خوێندنی تێدا تۆمار كراوه‌.

زۆرینەی قوتابیانی سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەهۆی کەمی قوتابخانە، نەبوونی مامۆستا و نەبوونی سرویسی گواستنەوە، ناچارن ڕێگای دوور ببڕن تاكوو ده‌گه‌نه قوتابخانه. نوێنەری چابەهار لە مه‌جلیسی ئێران دەڵێت، هۆکاری بەرزبوونی ڕێژەی وازهێنانی منداڵانی ئەو پارێزگایە لە خوێندن، “هه‌ژاری و گرفتی هاتووچۆی قوتابییانە”. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم، لە هەر ١٠٠ قوتابی ئه‌و پارێزگایه‌، ٤٠ کەسیان ناتوانن بڕوانامەی کۆتایی ئامادەیی بەدەست بێنن.