کرێکارانی “مەعدەنی ئاسمینۆن” لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە خراپی باری ژیان و گوزەرانیان، رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان گەورە ڕێی کەهنوج-بەندەرعەباسیان بەست.
کرێکارانی ناڕازی “مەعدەنی ئاسمینۆن” خوازیاری پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان، مافی بیمە و هەروەها گەراندنەوەی کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیانن. شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە لە هەوڵی تێکشاندنی گردبوونەوە دا بوون، بەڵام کرێکاران لێبڕاون درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان بدەن.