ڕۆژی دووشەممە 16ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵڵا، بۆ جارێکی دیکە، لە ناڕەزایەتی بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسان کۆبوونەوە.
نوێنەری کرێکارانی ناڕازی دەڵێ: بەشێکی زۆر لە کرێکاران زیاد لە سێ مانگ حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیەو ئەوە سەرەڕای ئەوەیە کە جێژنانەی سەری ساڵیشیان پێنەدراوە. شارەداری کوت عەبوڵڵا لە وڵام بە داواکاری کرێکاران، وتوویەتی ڕهنگه تا دوو مانگی دیکەش حەقدەستە وەدواکەوتووەکان بدرێت، نییە.