ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی فولادی ئەهواز، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە دەرکردنی هاوکارانیان و پێندەدرانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان، کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوە و وتنەوەی شوعار، دو کرێکاری دەرکراویان بە هێزی خۆیان، سەرڕای بەربەست دانانی حەراسەت، بردەوە ناو شیرکەت. کرێکاران خوازیاری وەکار خستنی کارتی هاوکارانی دەرکراویان بوون، بەڵام هیچ بەرپرسێک وڵامدەرەوە نەبوو.