کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکان لە میانمار

تداوم درگیری‌های خشونت‌آمیز در میانمار

لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان بە کودتای نیزامیان لە میانمار درێژەی هەیەو توندوتیژی نواندنی هێزە سەرکوتگەرەکان پەرەی سەندووە، دەوڵەتی نیزامی باسی لە هەڵبژاردنی نوی لە دوو ساڵی داهاتوودا کردووە.

وتەبێژی دەوڵەتی کودتا بۆ پێچەوانە کردنی ڕاستییەکان ڕایگەیاندووە، لە چەکی خودکار کەڵک وەرنەگیراوەو تا ئێستا تەنیا 248 کەس کوژراون. ئەوە لە کاتێک دایە کە شاهیدانی خۆجێی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ باس لە توندوتیژی لە ڕادەبەدەری هێزە چەکدارەکان و کەڵک وەرگرتنیان لە چەکی گەرم بە کالیبری گەورەوە دەکەن. دوایین ئاماری ناوەندێکی مافی مرۆڤ باس لە کوژرانی زیاد لە 600 کەس و دەسبەسەر کردنی 2800 کەس دەکات.