کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر موعەلیمان

ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، هەر یەکە لەمەجید کەریمی، فاتمە زەند کەریمی، سەلاح سورخی، موختار ئەسەدی و ڕەزا مورادیلە موعەلیمان و چالاکانی سنفی شاری سنە له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری سنه‌ بانگهێشت كراون و هه‌روه‌ها كاتژمێر ٣ی شه‌وی ڕابردوو سێ ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان له‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانیشه‌عبان محه‌ممه‌دی،ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌ممه‌دی،مه‌سعوود نیكخواه،ئارام قادریومێهدی ته‌فسیریله‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو موعەلیمانە لە لایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتی سنە و مه‌ریوان بەهۆی بانگهێشتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتی موعەلیمان کە بڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆدا لە زۆربەی شارەکانی ئێران بەڕێوە بچێت، بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە گرتن و زیندانی کردنی موعەلیمان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، هەوڵی کۆتایی هێنان و ڕێگری كردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونەوەی موعەلیمان ئەدەن و لەم پێوەندەدا هه‌تا ئێستا بەدەیان چالاکوانی سێنفی و موعەلیم، له‌ لایه‌ن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت کراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم پاش بینینی به‌رخوه‌دان و پێداگری به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئازاد كرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌شه‌عبان محه‌ممه‌دی و ئارام قادریئازاد كراون كه‌ له‌ دوای كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دیسانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah