لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەکانی قوم دوای پشووی پێنج ڕۆژە بەهۆی ژەهراوی بوونی زنجیرەیی قوتابیانی کچ، ڕۆژی دووشهممه ٢٤ی مانگی ڕێبهندان، خوێندکارانی کچی سێ قوتابخانەی دیكهی ئەو شارە ژەهراوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
“مەجید موحێبی”، جێگری سەرۆکی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی “قوم”، پشتڕاستی کردەوە کە خوێندکارانی كچی قوتابخانەکانی “قوم” بەیانی ڕۆژی دووشەممە، جارێکی دیکە ژەهراوی بوون. ههروهها، جێگری ئاسایشی سیاسی پارێزگاری “قوم” وتی: ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ژەهراویکردنانە بە ئەنقەست بووبێت و یەکێک لە سایتە هەواڵییەکانی قوم هۆشداری داوە و داوای داخستنی قوتابخانەکانی ئهو شارهی كردووه.