کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی مانگرتنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی  سووریا لە بەندئاوی تشرین

بەردەوامی مانگرتنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەندئاوی تشرین

مانگرتنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەندئاوی تشرین بۆ ماوەی زۆرتر لە ٣٣ ڕۆژە دژ بە هێرشی تورکیا و بەکرێگیراوانی بەردەوامه.

پاش بانگهێشتی خۆبه‌رێوه‌به‌ری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەندئاوی  تشرین لە هێرشەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی، خەڵک لە کانتۆنەکانی “فرات”، جزیر”، “دێرەزوور”، ڕەقا” و “تەبقا”، بەردەوام و ڕۆژانە ڕەوانەی بەندئاوی تشرین بوون. ئەم مانگرتنە کە بۆ ماوەی ٣٣ ڕۆژە بەردەوامە، بارەها بووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی تورکیا و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لە دەستداوە کە ژمارەیەکیان منداڵن و زیاتر له ٢٠٠ که‌س بریندار بوون.