کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی سەرما ئافه‌رین

بەردەوامی كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی سەرما ئافه‌رین 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شێركه‌تی ” سەرما ئافه‌رین” له‌ شارۆچکەی پیشەسازیی ئەلبۆرزی شاری قەزوین، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەک كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و تێیدا داوای جێبەجێکردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاریان كرد.

بە وتەی نوێنەری کرێکارانی مانگرتوو، کرێکارانی شێركه‌ته‌كه‌ زیاتر لە 100 کەسن کە بەشێکیان لە کەمترین حه‌قده‌ستی مانگانە وەردەگرن كه‌ به‌شی بژێویان ناكات، بە وتەی ئەو کرێکارە، چەند ساڵێکە گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی کار بۆ کرێکاران لەم یەکەی پیشەسازییە جێبەجێکراوە بەڵام نوێ نەکراوەتەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ كرێكارانی شێركه‌تی “سەرما ئافه‌رین” له‌ شارۆچکەی پیشەسازیی ئەلبۆرزی شاری قەزوین، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەک كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد