ڕێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی سێ ڕۆژ شه‌ڕ و تێكه‌چوونی چه‌كداری له نێوان شه‌رڤانان و چه‌كدارانی داعش له شاری حه‌سه‌كه، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە: لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر زیندانی حەسەکە، ١٧ شەڕڤان و ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ شەڕڤانی دیكه‌ی ئەو هێزەش بریندار بوونە. بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە، بەگشتی ٤٥ چەکدرای داعش‌یش کوژراوه و توانراوه بەرەی باکووری زیندانەکەش بەتەواوی کۆنترۆڵ بكرێته‌وه.