کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری شاری سنە

بەردەوامی دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری شاری سنە 2

“ڕێبوار عەبدۆڵاهی” چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرکراوە و هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ئەو چالاکە کرێکاریە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، “ڕێبوار” لە ماوەی دەستبەسەرکرانی هەتا ئێستا چەند جار پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەدا بووە و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیە “ڕێبوار عەبدۆڵاهی” ڕۆژی ١٠ی مانگی ڕێبەندانی ئەم ساڵ، لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵەکەی بە بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا.