کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی شارەکانی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سامان میرەکی” چالاکی ژینگەپارێز و “ئومێد شێخی” چالاکی مەدەنی و “عابید خۆرشیدی” خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خاکەلێوە، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی شاری سنە ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو کە هاوژینی یەک بوونە بە ناوەکانی “بارام بارامی” تەمەن ٦٠ ساڵ و “تاهیرە شمشەکی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بێ ڕێزی زۆریان بەرامبەر کراوە. هەروەها لە شاری سەڵماسیش بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هێزە ئەمنییەکان لانی کەم سێ کەسیان بە ناوەکانی “ئەمیر ئەحمەد لوو”، “محەممەد خان محەممەد لوو” و “ئەحمەد خان محەممەد لوو” دەستبەسەر کردووە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە دوای ٧ کاژێر لێپرسینەوە و بە نووسینی بەڵێننامەیان ئازاد کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی چالاکێکی مەدەنی و هاوکات بانگهێشتی چالاکێکی سنفیی لە شاری مەریوان

komalah

پەروەندەسازی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دژی چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان 

komalah

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان

komalah

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە

komalah

ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی تاناكۆرای شاری سنه‌

komalah

بۆردوومان کردنی گوندەکانی سنووری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیە

komalah