کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەردەوامی خەباتی کرێکاریی لەپێناو زیادکردنی حەقدەست و مەزایادا

kargran 2 3

لە ماوەی یەک هەفتەدا، واتە لە ١٣ تا ١٩ی بەفرانبار، بزووتنەوەی کرێکاریی لە ململانێیەکی تونددا بوو لەگەڵ دەوڵەت و خاوەنکاران. ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی فەرمی وەزارەتی نەوت، کە لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە سەکۆی دەریایی بێهرەگانسەر کار دەکەن، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە ویست و داواکارییەکانیان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد. کرێکارانی فەرمی وەزارەتی نەوت لە ناوەندە عەمەلیاتییەکان، لە هەمبەر وڵام نەدانەوە بە ویست و داواکارییەکانیان، لەوانەنەهێشتنی سەقفی مووچە، لابردنی سنووردارکردنی ساڵانی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی لێبڕینی باجی زیادە، جێبەجێکردنی ماددەی ١٠ی یاسای باج و دەسەڵاتەکانی وەزارەتی نەوت، پێدانی پاشەکەوتەکان، لابردنی باجی زۆر لەسەر مووچە، زیادکردنی ئاستی حەقدەستەکان، پێدانی پاداشتی خانەنشینی، باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و دۆخی دەرمان و تەندروستی و هەڵوەشاندنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی سندوقی نەوت ناڕازین. ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ کرێکارانی کۆمپلێکسی پارسی باشوور، دەستیان لەکار کێشایەوە بە هێزێکی زیاترەوە دەورێکی نوێی کۆبوونەوە و مانگرتنی ناڕەزایەتییان دەستپێکرد. ئەوان بەرامبەر بە کەمی حەقدەست و بارودۆخی کارەساتباری پیشەیی کرێکاران ناڕازین و داوای جێبەجێکردنی تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکان و گۆڕینی سیستەمی دەورەیی هێزەکان بۆ ١٤ ڕۆژ کارکردن و ١٤ ڕۆژ پشوو و هەروەها ڕێکخستنی دۆخی کارمەندان بوون. ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی کانگای خەڵوزی تەزرە لە دژی جێبەجێنەکردنی بەڵێنی بەرپرسان

ولەخوارەوەبوونیحەقدەستەکانیانناڕەزایەتییاندەربڕی. ئەوان دەڵێن: بەپێچەوانەی بەڵێنییەکانی بەڕێوەبەرانی کانگای خەڵوزی ئەلبۆرزی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە زیادکردنی حەقدەستەکانیان، تا ئێستا هیچ بڕە پووڵێک نەهاتووەتە سەر حسابی کرێکاران. کرێکارانی مانگرتوو کە بەردەوام ژمارەیان لە زیادبووندایە، جگە لە زیادکردنی حەقدەست، دوای جێبەجێکردنی تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکانیش دەکەن.  ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، کۆبوونەوەی کرێکارانی فەرمی وەزارەتی نەوت لە بەشی دەرهێنانی نەوت و گازی ئاغاجاری و فەلاتی قاڕەی سیری، بە ڕەواڵی چەند هەفتەی ڕابردوو، بۆ گەیشتن بە ویست و داواکارییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، کرێکارانی فولادی هەفت تەپە و خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی هاوبەشیان بەڕێوەبرد. کرێکارانی لەسەرکار، خوازیاری جێبەجێکردنی تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکان و زیادکردنی حەقدەستەکانیانن. داواکاری خانەنشینانیش بریتییە لە زیادکردنی مووچەکانیان بەپێی ئاستی گرانی و هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر. ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، کرێکارانی ئەرکانی سالس و پەیمانکاریی پارسی باشوور، سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، سەرلەنوێ کۆبوونەوە. هەر لەو ڕۆژەدا ژمارەیەک لە کرێکارانی هەفت تەپە، سەرلەنوێ خوازیاری زیادکردنی حەقدەست و پێداچوونەوە بە تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکاندا بوون. ڕۆژی هەینی ١٥ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کارمەندانی عەمەلیاتیی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە لاوان، وێڕای بەردەوامبوون لەسەر کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی، خوازیاری جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانە بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا خستبوویاننەڕوو. ئەوان جارێکی تر جەختیان کردەوە کە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان، لێکەوتەی نەرێنی جددی دەبێت بۆ بەرهەمهێنان و عەمبارکردن و هەناردەکردنی نەوت و گازی وڵات، وەک سەرچاوەی سەرەکی سامان و بودجە. ڕۆژی هەینی ١٥ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی کارگەی ڕستنی مەیامی، کۆبوونەوەوە و خوازیاری زیادکردنی حەقدەستەکانیان بوون. بە پێی ڕاپۆرتی سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی فولادی پارسی هەفت تەپە، لەبەردەم بینای فرمانداری شاری شوش کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری زیادکردنی حەقدەست و مەزایاکانیان بوون.

هەروەک وەک دەبینین داواکاری سەرەکی کرێکاران و مانگرتووانی خەباتکار، هەفتەی ڕابردوو بریتی بووە لە زیادکردنی حەقدەستەکان بەپێی ئاستی هەڵاوسان و سەبەتەی بژێوی ژیان. خاوەنکارانوکابینەلەبریگوێگرتنلەکرێکارانوداواکارییەسەرەکییەکانیان،لە

کۆبوونەوەی ١١ی بەفرانباری شۆڕای باڵای کاردا، سەرلەنوێ باسی ڕەتکراوەی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ناوچەییان هێناوەتە گۆڕێ. ئەوان بەشێوەیەکی فریوکارانە و بە پەردەپۆشکردنی بێتواناییەکانی دام و دەزگای گەندەڵی ڕژیم و خاوەنکارە ڕانتخۆرەکان لە ئاست دابینکردنی بەرهەمهێنان، دەڵێن کە پێدانی حەقدەستی سەراسەری، یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و لەسەرکار دەرکران و داخرانی کارگەکان. جێگای ئاماژەیە کە وەزارەتی ئابووری و ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی دژە کرێکاریی ڕژیمیش دیفاع لە پێدانی حەقدەستی ناوچەیی دەکەن.

قەیرانی قووڵی ئابووریی، لە پێکهاتەی گەندەڵ و ناکارامە و سەرمایەدارانەی ڕژیمەوە سەرچاوەی گرتووە و لانیکەمی حەقدەستی سەراسەری کرێکاران، هیچ پەیوەندییەکی بە دروستبوونی قەیرانی پێکهاتەیی ڕژیمەوە نییە. ساڵانێکی زۆرە کە کۆماری ئیسلامی و ئەو خاوەنکارانەی کە لەلایەن ڕژیمەوە پشتیوانی دەکرێن، بە بیانووی جۆراوجۆر و فریوکارانەی وەک ئەوەی کە گوایە ئەو حەقدەستە کەم و مەمرە و مەژییەی ئەوان هۆکاری لەکارکەوتن و داخرانی ناوەندەکانی کارە، ئاستی حەقدەستی ڕاستەقینە و توانایی کڕینی کرێکارانیان کەمکردووەتەوە. ژمارەیەک لە کرێکارانی زۆر لێهاتوو، بە کۆچکردن و زۆربەی کرێکارانیش بە پەرەپێدانی خەبات و مانگرتنی بەردەوام و پشتبەستن بە هاوفکری بەکۆمەڵ بەمەبەستی زیادکردنی حەقدەست و دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی سەراسەریی بەپێی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی و سەپاندنی بەسەر خاوەنکارە چاوچنۆکەکان و  حکوومەتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامیدا، وەڵامیان داوەتەوە. هێنانەگۆڕێی پرسی حەقدەستی ناوچەیی، تاکتیکێکی بەڕواڵەت هێرشکارانەیە، بەڵام بارودۆخی ڕژیم و ئاستی خەبات و ناڕەزایەتی جەماوەریی و کرێکاریی، بە چەوسێنەرانی نیشان دەدات کە ئەم تاکتیکە کۆن و ڕزیوە، چیتر ناتوانێت پێش بە خواستی حەقدەستێکی گونجاو بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بگرێت. گرووپە سەربەخۆ کرێکارییەکان و خانەنشینان، لە پڕۆسەی خەبات و ناڕەزایەتییە هاوبەشەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە تێچووی سەبەتەی بژێوی بنەماڵە، زیاتر لە ٣٠ ملیۆن تمەنە و وەک داواکارییەکی مێحوەری حەقدەست، پێداگری لەسەر دەکەن.