ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی “گوڵچێر” و بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لاوێکیان بە ناوی “خەبات وەیسی” تەمەن ٢٤ ساڵ دەستبەسەر کردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پەیامی نووری شاری مەریوانە و دوای دەستبەسەر کران بۆ یهكێك له بنكهكانی ئیتلاعاتی سوپای مەریوان گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شەپۆلێکی دیکەی گرتن و فڕاندنی هاووڵاتییانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە دەستی پێ کردووە و هەر لەو پەیوەندیەدا ڕێبەرایەتی کۆمەڵە، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگەیێندراوێکی ڕوو بە ڕای گشتی بڵاو کردەوە.