وەزیری کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە کە کابینەی “ئیبراهیم ڕەئیسی” لەگەڵ قەرارگای “خاتەمولئەنبیا”ی سپای پاسدران بۆ بەرهەمهێنانی برینج گرێبەستی واژۆ کردووە و بۆ ماوەی ٥ ساڵ ٣ میلیارد دۆلار بۆ ئەو کارە تەرخان کراوە ئهو له حاڵێكدایه كه ئهو ناوچانهی بڕیاره برنجی تێدا بهرههم بێت كێشهی كهمئاوییان ههیه.
به وتهی بهرپرسانی كهشاوهرزی ڕژیم، لە ئێستادا ٧٠٠ میلیارد تمەن بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان کراوە و بڕیارە بە هاوکاریی سپای پاسداران لە بەرهەمهێنانی برینج سەربەخۆ بن و چیدیکە پێویستیان بە هاوردەکردنی یەک ملیۆن تۆن برینج لە ساڵدا نەبێت. جێی ئاماژهیه كه لە ماوەی چهند مانگی ڕابردوودا لە دەوڵەتی “ئیبراهیم ڕەئیسی” گرێبەستەکان لەگەڵ سپای پاسداران زیاتر پەرەی سهندووه و مانگی بەفرانباری ئەمساڵیش وەزیری وزەی ڕێژیم باسی لەوە کردبوو کە گرێبەستێکی ٣٠ هەزار میلیارد تمەنی لەگەڵ سپای پاسداران بۆ پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو بۆ گوندەکان واژۆ کردووە.