ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاباد به ناوی “عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زایی”، كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی سنه به ناوی “په‌ردیس كه‌ریمی”، كچێكی وه‌زرشوانی خه‌ڵكی ماكۆ به ناوی “نێسا دۆرستكار” و “هادی ئه‌مان زاده” خه‌ڵكی ماكۆ له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌ش گه‌نجی خه‌ڵكی شاباد له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه و باری ته‌ندرووستی كچێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان ناجێگیره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو “په‌ردیس كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ، كچی كرێكارێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “فه‌رهاد كه‌ریمی”، به‌هۆی هه‌ژاری له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له شارستانی ماكۆ، دوو لاوی وه‌رزشوان به ناوه‌كانی “نێسا دروستكار” و “هادی ئه‌مان زاده” به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی و ده‌روونی ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی. نه‌بوونی هه‌لی كار، بێكاری، هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، نه‌بوونی ئازادی و مافی هه‌ڵبژاردن، بێ هیوایی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری خۆكوژی له ئێرانه.