كۆماری ئسیلامی به‌ده‌ر له دیكتاتۆریی هار و چه‌وسانه‌وه‌ی بێ‌سنوور خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ی دیكه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له‌و كێشانه بێ مه‌سكه‌نی و بهدمهسكهنییه. ئه‌م نه‌هامه‌تییه گۆڕخه‌وی، سه‌ربان خه‌وی، كارتۆن خه‌وی، ئۆتۆبووس خه‌وی و كۆخ نشینی له‌خۆده‌گرێت. كارناسان نه‌بوونی مه‌سكه‌نی ئه‌من و به‌هره‌مه‌ندنه‌بوون له خزمه‌تگوزاریی كامڵی شاری له په‌راوێزی شاره‌كان و كرێنشینی له ماڵه كۆن و پرتووكاوهكان بهدمهسكهنی ناو لێده‌نێن. به‌ڵام زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییانه بخه‌ینه خانه‌ی بێ مهسكهنییهوه. هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێك كه سه‌رپه‌نایه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ر له‌م سهرپهنایهش بێبه‌رین، جیاوازی بوونی هه‌یه، به‌ڵام كاتێك كه به‌شوێن ده‌رمانی دهردهكهوهین پێویسته هه‌مووان وه‌ك بێ مه‌سكه‌ن پێناسه بكه‌ین و هه‌موو لقه‌كانی كۆبكه‌ینه‌وه تا ڕێگاچاره‌ی ئه‌ساسی له دیده‌مان دوور نه‌مێنێته‌وه.
كه‌س ئامارێكی له ژماره‌ی گوڕخهوان یان كارتۆن خه‌وانی پێكهاتوو له لایه‌ن خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ده‌سته‌وه نییه. میدیاكانیش بۆ هه‌بوونی سووژه‌یه‌كی بزوێنه‌ری هه‌ست، له‌م بواره‌دا زیاتر سه‌ره‌نج ده‌ده‌نه تاران. له ساڵی ١٣٩٥ ئاماری ده‌یان گۆڕخهو له گۆڕستانه‌كانی نهسیرئاباد بوو به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان، به‌ڵام كه‌س وه‌شوێن دیاریكردنی ئاماری ئه‌م كه‌سانه، لێكدانه‌وه‌ی پێگه و ناساندنی ڕۆڵی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان له پێكهێنانیدا نه‌كه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌ی خۆیان ڕێگاچاره‌یه‌كیان بۆ مه‌سه‌له‌كه گرته‌به‌ر و ئه‌ویش كوته‌ككاری و دوورخستنه‌وه‌ی گۆڕخهوان له گۆڕستانه‌كان بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی كامڵ و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م باسه له باقیی شوێنه‌كانی ئێران ئه‌منییه‌تی بۆوه. به‌ڵام له گۆشه‌یه‌كی ئێران، زابۆل، ئیمام جومعه باسی له ٦ هه‌زار گۆڕخهو كرد كه ڕه‌نگبێ به‌هۆی ئاگادارنه‌بوونی له زانستی كۆمه‌ڵناسی مه‌به‌ستی گشت بێ خانهولانهكانی شار بووبێت. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌رچی ئاماری گۆڕخهوان له باروودۆخی تاوانبار ناسینیان و كوته‌ككاری و بڵاوه‌پێكردن و ته‌نانه‌ت ئاماری گه‌ڵاڵه‌ی جهنایهتكارانهی نه‌زۆك كردنی ژنانی بێ ماڵوحاڵ له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كرێنشینان و په‌راوێزنشینان ئامارگهلێك له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دراوه‌ته میدیاكان.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئێستا، كه له ئاستی وردبینییان شك و گومان هه‌یه، ٨ و نیو ملیۆن بنه‌ماڵه له ئێران‌دا كرێنشینن. ئه‌م ئاماره له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠دا له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیر و شارسازییه‌وه باسی لێكراوه كه زیاتر له یه‌ك سێهه‌می جه‌معییه‌تی ٨٥ ملیۆنیی ئێران ده‌گرێته‌وه. بێگومان ڕۆڵی سیستمی سه‌رمایه‌دارانه‌ی كۆماری ئیسلامی له پێكهێنانی ئه‌م باروودۆخه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌م میدیا سانسۆڕكراوانهوه نه‌دراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌گه‌لێك به ڕۆڵی كابینه‌كان كراوه.
بۆ نموونه باس له‌وه كراوه كه كابینه‌ی ڕووحانی له ماوه‌ی ٨ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی پڕ له گه‌نده‌ڵییدا ته‌قریبه‌ن هیچ مهسكهنێكی درووست نه‌كردووه. له به‌رامبه‌ردا ڕه‌ئیسی، جه‌لادی ٦٧، ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٤ ساڵدا ٤ ملیۆن ماڵی هه‌رزان قیمه‌ت درووست ده‌كات و زه‌وی به‌خۆڕایی ده‌داته خه‌ڵك. هه‌ڵبه‌ت كارناسان وتوویانه كه ئه‌مانه واده‌ی سه‌ر خرمانن. بۆ سازكردنی هه‌ر میترێكی چوارگۆش مه‌سكه‌ن، ده‌وڵه‌ت پێویسته خزمه‌تگوزارییی گشتی له‌وانه ته‌له‌فون، گاز، ئاو، به‌رق و جاده‌ش دابین بكات كه له توانایدا نییه. چونكه دزه‌كان هه‌موو پاره‌یه‌كیان تاڵان كردووه و ده‌یكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت پێشتریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مه‌سكه‌ن پڕۆژه‌ی وه‌ك مه‌سكه‌نی مێهر له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه به‌ره‌ڕووی شكست بۆوه.
سه‌باره‌ت به ماڵی هه‌رزانیش پێویسته بوترێت كه به‌سه‌ره‌نجدان به‌و هه‌زینانه‌ی كه له سیستمی مافیایی كۆماری ئیسلامی‌دا بوونی هه‌یه، سازكردنی مه‌سكه‌نی هه‌رزان قیمه‌ت، به‌مانای واقعی ده‌بێت به فه‌رامۆشی بسپێردرێت، چونكه بازاڕی مه‌سكه‌ن له‌ده‌ست ئه‌و بانده بههێزانهدایه كه ڕۆژ به ڕۆژ قیمه‌تی مه‌سكه‌ن و به‌شوێنیدا كرێی ماڵ ده‌به‌نه سه‌رێ. له ده‌یه‌ی ٨٠دا هه‌زینه‌كانی سازكردنی مه‌سكه‌نی مێهر نیهایه‌ته‌ن ده‌بووه نزیكه‌ی ٣٠ تا ٤٠ ملیۆن تمه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ سازكردنی یه‌كه‌یه‌كی ٧٥ میتر بێگومان نزیكه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نی هه‌زینه‌ی سازكردن پێویسته. كه‌وابوو قیمه‌تی سازكردنی هه‌ر میترێك مه‌سكه‌ن چوار تا پێنج ملیۆن تمه‌نه. له هه‌مان حاڵ‌دا سازكردنی یه‌ك مه‌سكه‌ن ٢ ساڵی كات پێویسته كه له‌م كاته ٨ تا ٩ مانگی به قۆناغه‌كانی برۆكراسی و ئیداری و شاره‌دارییه‌كان، بانك و بونیادی مه‌سكه‌ن تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م داموده‌زگایانه‌ش ته‌واوه‌ن نوقمی گه‌نده‌ڵین و به‌گشتی له‌ده‌ست كه‌سانی به‌هێزی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات دان.
له‌په‌نا كرێنشینانه‌وه كه زۆربه‌یان له ماڵی نائه‌من و كۆنه‌دا ده‌ژین پێویسته سه‌ره‌نج بدرێته موسیبه‌تی په‌راوێزنشینیش. به‌پێی ئاماره‌كان ٢٠ ملیۆن كه‌س په‌راوێزنشین له ئێران‌دا بوونی هه‌یه كه له خزمه‌تگوزاریی لانیكهمی شاری بێبه‌رین. ئه‌مانه زۆربه‌یان كرێكارانی بێكار و یان له‌سه‌ركار و هه‌ژارن كه خومه‌ینی به موسته‌زعه‌فان ناوی لێدهبردن و ئیدیعای ده‌كرد كه ئینقلاب هی ئه‌وانه. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه خومه‌ینی زیندوو بوو وه‌زع له‌وه‌ش خراپتر بوو. ئه‌و به‌ر له هه‌مووان واده و به‌ڵێنه‌كانی خسته ژێر پێ و وتی كه ئینقلاب بۆ ئیسلام بووه، نه‌ك بۆ هیچ شتێكی تر.
مه‌سكه‌ن یه‌ك كاڵایه. هه‌ڵبه‌ت هێندێك له شێوازه‌كانی سه‌رمایه‌داری له‌وانه سۆسیال دیمۆكراسی و ده‌وڵه‌تانی سۆسیال دیمۆكرات له سكاندیناوی توانییان قیمه‌تی ئه‌م كاڵایه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و به خانوو درووستكردنی هه‌رزان كێشه‌ی بێ ماڵوحاڵی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بێننه خوارێ. له سیستمی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تیشدا بێ مه‌سكه‌نی و بێ ماڵوحاڵی بوونی نه‌بوو. به‌ڵام سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره به‌توندی دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگاچارانه ده‌كرد و له لایه‌ن ڕاسته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه به شكست كێشرا.
چاره‌سه‌ركردنی بێ مه‌سكه‌نی و بهدمهسكهنی له باروودۆخی ئێستادا ته‌نیا له سیستمێك‌دا مومكینه كه كرێكارانی خانه‌نشینكراو و خه‌باتكاران به ڕێبه‌ریی چالاكانی كرێكاری و هێزی تێكۆشه‌ری كرێكارانی سه‌نعه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان به‌پێی مێژوو ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن و ئه‌ویش نیزامی سۆسیالیستییه. چونكه له وه‌ها نیزامێكدا خاوه‌نداریه‌تی به‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت و شۆراكان ده‌توانن زه‌وییه‌كانی وڵات له‌ڕێگه‌ی ئیمكانات و سه‌روه‌تی هاوبهشكراوهوه بۆ سازكردنی بینا پێویسته‌كان به‌كار بێنن و بێ خانه‌ولانه‌یی، كرێنشینی و په‌راوێزنشینی له پڕۆسهیهكدا و به‌خێرایی ڕیشه‌كێش بكه‌ن.