کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێ سەروشوێنبوونی سێ کۆڵبەر لەنێو کڕێوە و بەفردا 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەرنیوز، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوەکانی “بارزان میهەنی”، “ئەسعەد سەیدانی فەرد” و “بەهلوول سەیدانی فەرد”، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار بە هۆی بەفر و کڕێوە لە دۆڵی “بنار”ی ئەو ناوچەیە بێ سەروشوێن بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو سێ کۆڵبەرە لەکاتی گەڕانەوە لە سنووری تورکیە و لە دۆڵی “بنار”ی ئەو ناوچەیە بە هۆی بەفر و کڕێوە ڕێگایان لێ ون دەبێت و لەوکاتەوە بێ سەروشوێنن. ئەو سێ کۆڵبەرە لە دوێنێەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە و خەڵکی ناوچەکە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و گەڕان بە شوێنی ون بووانی ئەو ڕووداوە دەست پێکردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆكوژی دوو كرێكاری پترۆشیمی ئیلام له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٢٤ كاتژمێردا

komalah

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوانی ژن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زیندانی ورمێ‌

komalah

دیپۆرتکردنەوەی دوو پەنابەری ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ توركیا

komalah

نوقمبوونی دوو برا له‌ چۆمی “زاپ”

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌ له‌ “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah

خۆپێشاندانی خاوه‌ن پیشه‌كان له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كفری- كه‌لار

komalah