له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی به ناوه‌كانی “كه‌ژاڵ نه‌سری” ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و “فه‌رهه‌نگ عه‌یوه‌زی” ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شاری سنه‌یان به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو گیراوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیراوه به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له دۆخی منداڵه‌كانیان چه‌ندین جار سه‌ردانی دادگاكان و ئیداره ئه‌منیه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌و دوو گیراوه هه‌تا ئێستا له مافی ده‌ستپێڕاگه‌ییشتن به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی، پاڕێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێ به‌ش كراون.