کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بێیبه‌شكرانی “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان

“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له‌ ئێشی سه‌ختی  هه‌ر دوو لاقی ده‌ناڵێت و وێڕای چه‌ند جار سه‌ردانكردنی بێهداری، دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر بووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها كێشه‌ی بیستنی هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕاگوێزرا به‌ڵام ڕوون نییه‌ كه‌ پڕۆسه‌ ده‌رمانییه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ كراوه‌ یان نه‌. “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” كرێكاری له‌سه‌ركارده‌ركراوی ئێران خۆدڕه‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ پاش بانگكران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-