به پێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی خاکەلێوە، لەسەر بڕیاری بەرپرسی شۆرای شاری سنە، ٧٣ شۆفێری قهراردادی ئەو ناوەندە، لەسەر کارەکانیان دەر کران.
دەرکردنی ئەو کرێکارانە لە کاتێکدایە کە ئەو ٧٣ کرێکارەی شارەداری ٥ تا ١٠ ساڵ پێشینهی كارییان لەو ناوەندە ههیه. بەپێی زانیارییهكان، ئەو ٧٣ شۆفێرە ڕۆژی چوارشهممه له ناڕەزایەتی به بڕیاری بەرپرسانی شۆرای شاری سنە بۆ دوورخرانهوهیان له كار، لە بەردەم بینای ئۆستانداری سنە کۆبوونهوه.