سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو چالاكی به‌ناوبانگی كرێكاری “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” بۆ به‌دواداچوونه‌وه‌ی باروودۆخی ئه‌م دوو چالاكه سه‌ردانی دادگای ڕژیم له سه‌قزیان كرد، له‌گه‌ڵ بێرێزی كارمه‌ندێكی ئه‌م ناوه‌نده بهرهوڕۆبوونهوه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ههڵسووكهوتهی ناشیاوه‌ی كارمه‌ندێكی ده‌فته‌ری دادسه‌رای ڕژیم له سه‌قز له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه بهرهڕووبووهتهوه. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه “مه‌حموود ساڵه‌حی” به ده‌ستبه‌ند و پابه‌ندی ئهلهكتهریكیهوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامی دیالیز له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز و ڕێگرییان كردووه له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.